فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هەلسووراوێکی کریکاری لە تاران
دوشەممە ۱۱-۰۷-۱۴۰۱   |  03-10-2022

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ندا ناجی چالاکی کرێکارییان دەستبەسەر کرد. بەپێی زانیارییەکان، شەوی یەکشەممە ١٠ی رەزبەر، هێزە ئەمییەکانی ڕژیم هەلیان کوتاوەتە سەر مالی ندا ناجی چالاکوانی کۆمەڵایەتی و چالاکی کرێکاری و دەستبەسەریان کردووە‌. ندا ناجی پێشتر لە سالی ١٣٩٨ لە ڕۆژی جیهانی کرێکاردا دەستبەسەر کرابوو و سزای پێنج ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. دوای کوشتنی مەهسا ئەمینی، وڵامی رژیم بە ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سه‌ركوتكردنی توندوتیژانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بووه‌ و تا ئێستا ده‌یان كه‌س كوژراون و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستگیر كراون.