مەنسوور ڕەزایی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری قوروە و برای یەکێک لە گیان بەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەزبەر،هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی مەنسوور ڕەزایی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕەزایی، مەنسوور ڕەزایی لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە نەخۆش بووە و هەر ئەو ڕۆژە لە نەخۆشخانە گەڕاوەتەوە ماڵەوە. ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی هێزە ئەمنییەکان مەنسوور ڕەزاییان داوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجەو دواتر بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە هێزەکانی ڕژیم دەستیان بە سەر مۆبایلی مەنسوور ڕەزایی و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەیدا گرتووە.