دەستبەسەرکرانی هەواڵنێر و رۆژنامەنووسێک لە شاری قوروە
دوشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۱   |  12-12-2022
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەز، زیبا ئومیدیفەر، خەڵکی شاری قوروە و ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێری ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراوە، بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ناوەندەکانی ڕژیم لە شاری سنە گواستراوەتەوە.
ئەو هەواڵنێرە کە دانیشتووی شاری قوروەیە، مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە بەشی گەشە و پەرەپێدانی ئابووریی فێستیڤاڵی “پێنووس”پلەی دووەمی بەدەست هێناوە. تا ئێستا لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هۆکاری دەستبەسەربوونی ناوبراو، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لە بەردەستدا نییە.