فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هەڵسووراوێکی مەدەنی لە قەزوین
پێنجشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۱   |  14-07-2022

رۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەر، “سووری بابایی چگینی خەلکی قەزوین و هەڵسووراوی مەدەنی، لە لایەن هیزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێنرا.
بە پێی راپۆرتەکان،شەوی چوارشەممە ٨ کەس لە هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم، هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هەلسووراوە مەدەنیە و دوای گەڕان و پشکنینی ماڵەکەی و زەوت کردنی مۆبایلی خۆی و منداڵەکانی، دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێنرا.
شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی سووری بابایی چگینی لەبەردەست دا نیە.