فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هەڵسووڕاوێکی مەدەنی لە بانە
شەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۱   |  10-12-2022

بەپێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، وریا قادریان، خەڵکی بانە و هەڵسووڕاوی مەدنی و ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “پاژین”ی بانە، نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠١، دوای دەرچوونی لە ماڵەکەی خۆی بەبێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە، تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستگیر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هەڵسووراوە مەدەنییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.