کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی بەفرانبار، سۆما پوورمحەممەدی، هەڵسووڕاوی مەدەنی خەڵکی شاری سنە و ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەری ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندرا.
لە کاتێکدا ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی هاوژینەکەی بە ناوی ئیدریس مینبەری سەردانی لقی دووی دادگای لێپرسینەوەی تاوانەکان لە شاری سنەی کردووە، لە پێش دەرگای ئەو دادگایەدا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە.
ئیدریس مینبەری، یەکێک لە هەڵسووڕاوانی مەدەنی شاری سنە و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی نۆژین لەو شارە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی سەرماوەز، لەلایەن هێزەکانی وەرزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە ڕفێندراوە و تاکوو ئێستە لە گرتنگەی ئەو ناوەندەدا ڕاگیراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر، بارودۆخ و چارەنووسی سۆما پوورحمەممەدی لە بەردەستدا نییە.