فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هەڵسووڕاوێکی کرێکاری لە تاران
چوارشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۲   |  22-11-2023

ئیسماعیل گرامی، چالاکی کرێکاری و زیندانی سیاسی پێشوو، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە تاران دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێڤین.
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، ئیسماعیل گرامی تەمەن ٦٩ ساڵ، هەڵسووراوی کرێکاری لە کاتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینانی کشوەری و تەئمینی ئیجتماعی لە تاران دەستبەسەر کرا.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە لەبەردەستدا نییە.