دەستبەسەرکرانی وەرزشوانێکی ناسراوی دیواندەرە
دوشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۱   |  28-11-2022
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە٦ی سەرماوەز، هاوڵاتییەک بە ناوی سیروان کەرەمی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکراوە و گواستویانەتەوە بۆ شوێنیکی نادیار.
شایانی باسە کە سیروان کەرەمی کەسایەتیی وەرزشی ناسراوە لە سەر ئاستی ئۆستانی و وڵات و یەکێک لە خاوەن میدالیاترین کەسایەتییە وەرزشییەکانی دیواندەرەیە کە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە بارودۆخی ئەو وەرزشوان و ڕاهێنەرە ناسراوە لە بەردەستدا نییە.