فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ٢هاووڵاتی خەلکی نەغەدە
پێنجشەممە ۳۱-۰۶-۱۴۰۱   |  22-09-2022

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، دوو هاووڵاتی بەناوەکانی سۆران(مەسعوود) عەبدوڵڵازادە و مەنووچێهر عەبدوڵڵازادە خەڵکی گوندی خەلیفان سەر بە شاری نەغەدە لە ڕەوتی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران.
شیاوی باسە، سۆران عەبدوڵڵازادە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان بەهۆی تەقەی فیشەکی ساچمەیی هێزەکانی ڕژیم بریندار بووە. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بارودۆخی جەستەیی، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم دوو هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.