فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ٢هاووڵاتی خەلکی گیەڵان
پێنجشەممە ۲۸-۰۷-۱۴۰۱   |  20-10-2022

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتییانی کورد، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرمانشا، بە ناوەکانی شوعەیب فەتحی و ئەیووب فەقیر نەواز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەر، هێزێکی سەر بە ناوەندە ئەمنییەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شوعەیب فەتحی و ئەیووب فەقیر نەواز و دەستبەسەریان کردوون.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.