لە ناڕەزایەتیی بە نەبوونی ئاو لە هەمەدان کە لە کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژ دەستی پێکردووە، تا ئێستا ٢٥ کەس لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراون.
“محەممەد عەلی محەممەدی” فەرمانداری ڕژیم لە هەمەدان وێڕای چەواشەی ئەو ناڕەزایەتییانە وتوویەتی کە لەو ٢٥ کەسەی کە دەستبەسەر کراون، ٢٠ کەسیان خەڵکی هەمەدان نەبووە و هەوڵیان پێکهێنانی ترس و گەورەکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان بووه. ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم داوای ڕەوای خەڵکی لەسەر دابینکردنی ئاو بە نایاسایی لە قەڵەم داوە و ناڕازییانی بە دژبەری کۆماری ئیسلامی وەسف کردووە.
لەگەڵ پەرەسەندنی کێشەی بێئاوی، وەزارەتی وزەی ڕژیم بەرنامەی جیرەبەندیی ئاوی بۆ ئەو شارە دروست کردبوو بەڵام ئەم هەنگاوە ڕەخنەی زۆری لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دوای خۆیدا هینا کە سەرەڕای دانانی ئەو بەرنامەیە بەڵام هەندێک ناوچە لە ٤٨ تا ٧٢ کاتژمێر ئاویان نییە.