فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی لە پیرانشار
سێشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۱   |  15-11-2022

لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ۲٣ی خەزەڵوەر دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئومێد ئازادداوەر” و” سەرگوردمستەفا پوور” خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی”مێهدی مورادی، نەجمەدین دارانی و ئەحەد خەرسەندی” خەڵکی گوندی “بن دەڕە” لە بەشی ناوەڕاستی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستگیرکراون.