دەستبەسەرکرانی ژنێکی لاو لە سەقز
سێشەممە ۰۶-۰۴-۱۴۰۲   |  27-06-2023
کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕ، شەهلا چووپانی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزەکانی ڕژیم لە هێرشێکدا و بەبێ هیچ هۆکارێک شەهلا چووپانی، تەمەن ٣٥ ساڵیان لەگەڕەکی “قەوەخ” لە شاری سەقز دەستبەسەر کردووە.
هەتاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.