فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی کاتی شاعیر و نووسەرێک لە پاوە
هەینی ۱۸-۱۲-۱۴۰۲   |  08-03-2024

شاعیر و نووسەرێکی خەڵکی پاوە دوای بانگکران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لەژێر لێپرسینەوە داندرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممە، ئاوارە حەیدەری، خەڵکی گوندی “زەردۆیی” سەر بە شاری پاوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارەوە بانگکرا و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەربوو و ئەشکەنجەی دەروونی درا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو نووسەرە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لەژێر گوشاردا بووە و لێپرسینەوەی لێکراوە و لە ئاکامدا بە وەرگرتنی بەڵێن لە هاوژینەکەی، ئازاد بووە.
شایانی باسە کە، بانگکرانی ئاوارە حەیدەری لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوەی بە “چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” ناوبردراوە، ڕوویداوە و بۆ ئەو بابەتە هۆشدارییان بە ناوبراو داوە.