فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری بۆکان
دوشەممە ۰۶-۰۱-۱۴۰۳   |  25-03-2024

یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی “قازڵیان”ی شاری بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە، سمکۆ  نەسروڵڵاهی هاووڵاتیی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی گوندی قازڵیان سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەو گوندە بووە و دوای دەستبەسەربوون بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی سمکۆ  نەسروڵڵاهی کە باوکی دوو منداڵە لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەو بوارەدا بێئاکام ماوەتەوە.