فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ۲ هەڵسووراوی مەدەنی لە شاری سنە
پێنجشەممە ۳۱-۰۶-۱۴۰۱   |  22-09-2022

ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانان، ڕەزا شەریفە، مامۆستای خانەنشینکراوی بزووتنەوەی مامۆستایانی سنە، لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی بنەماڵەی ڕەزا شەریفە، ئەو توشی نەخۆشی شەکرەیە و دەبێت بەردەوام دەرمان بخوات، هەروەها توشی کۆرۆناش بووە، بەڵام هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەریان کردووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
لە لایەکی دیکەوە ڕێزان ئەحمەدی شاعیر و وەرگێڕ و چالاکی بواری مافی ژنان لە شاری سنە شەوی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان لە کاتی گەڕانەوەی لە کارەکەی بەرەو ماڵ، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ڕژیمەور رفێندرا و تا ئێستاش هیچ زانیارییەکی دروست لەبارەی شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.