فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکراوانی شاری سنە بوون بە ٣ کەس
چوارشەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۲   |  31-05-2023

بە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری سنە بە ناوی شۆڕش محەممەدپوور، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم شارە بوون بە ٣ کەس. ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی جۆزەردان هاووڵاتییەک بە ناوی شۆڕش محەممەدپوور، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و دانیشتووی خودی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. ئەم هاووڵاتییە لە کاتی چوون بۆ شوێنی کارەکەی کە دەکەوێتە شارۆچکەی پیشەسازیی شاری سنە، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. هاوکات ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی جۆزەردان، میلاد نەسری، تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە. هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ٨ی جۆزەدان، موختار مینبەری، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “نییەر”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، لە بازگەی پشکنینی دەروازەی شاری سنە دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر تۆمەتی ئەو سێ هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیران و بارودۆخیان لە بەردەستدا نییە.