فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی لاوێک لە قوروە
یەکشەممە ۰۲-۰۲-۱۴۰۳   |  21-04-2024

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە، ماوەی چەند ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خاکەلێوە، پووریا سەفایی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونی بنەماڵەی پووریا بۆ زانینی چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە ئەمنییەکان لەو بارەیەوە ئامادەی وەڵامدانەوە نین.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاری ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە دراونەتە پاڵی و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لە بەردەستدا نییە.