فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردن و چارەنووسی نادیاری هونەرمەندیکی خەلکی کرمانشا
هەینی ۲۲-۰۷-۱۴۰۱   |  14-10-2022

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی١٦ ی ڕەزبەر جەعفەر ئەمیری، هونەرمەندی ناودار و چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی شاری کرمانشا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەم هونەرمەندە کوردە پەیوەندی هەبووە بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی کرمانشا بە مەبەستی شەرمەزار کردنی کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە.

لەدوای تێپەڕینی یەک حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی ئەم هونەرمەندە و سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی، زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی جەعفەر ئەمیری لەبەردەستدا نییە.