دەستبەسەرکردنی باوک و کوڕێک لە شاری نەغەدە
پێنجشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۲   |  21-09-2023
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە و کوڕەکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەستبەسەر کراون. ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانان کەریم کەریمانی و ئاسۆ کەریمانی، باوک و کوڕی خەڵکی گوندی “دەشتی قوڕێ”ی سەر بە شاری نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون. کەریم کەریمانی و ئاسۆ کەریمانی، دوای ئەوەی کە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو باوک و کوڕە، لە بەردەستدا نییە.