فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی بەرپرسێکی باڵای حەماس لە نەخۆشخانەی شەفا لەلایەن ئیسرائیڵەوە
پێنجشەممە ۰۲-۰۱-۱۴۰۳   |  21-03-2024

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە کاتی هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی شەفای غەززە، ئەندامێکی باڵای گرووپی حەماسی دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ڕاپۆڕتی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ١ی خاکەلێوە هێزەکانی ئیسرائیل ئەندامێکی باڵای حەماسیان بە ناوی “مەحموود قواسەمە” لە نەخۆشخانەی شەفای غەززە دەستبەسەر کردووە.
قواسەمە لە ڕفاندن و کوشتنی ٣ مێرمنداڵی ئیسرائیلی لە ساڵی ٢٠١٤ی زاینییدا دەستی هەبووە.
مەحموود قواسەمە ساڵی ٢٠١١ی زایینی لە ڕەوتی ئاڵوگۆڕی ژمارەیەک بەندکراوی فەلەستینی لەگەڵ سەربازێکی ئیسرائیلی بە ناوی “گیلعاد شەلیت” کە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن حەماسەوە ڕفێندرابوو، ئازاد کرابوو.
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە قەواسەمە دەستی لە چەند هێرشی دیکە لە ساڵانی ڕابردوودا هەبووە.
هەر لەم پێوەندییەدا ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە هێرشەکەی بۆ سەر نەخۆشخانەی شەفا ٩٠ چەکداری گرووپی حەماسی کوشتووە کە لەوێدا خۆیان حەشار دابوو.