دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
چوارشەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۲   |  12-07-2023
ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی مامەند قوڕەیشی، تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی گوندی خێراوا و دانیشتووی شاری مەهاباد و هەروەها جەماڵ بایزیدی، خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون. هێزە حکوومەتییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک و بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراوان لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ مامەند قوڕەیشی و جەماڵ بایزیدی، لە بەردەستدا نییە.