دەستبەسەرکردنی منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە پیرانشار
سێشەممە ۲۹-۱۲-۱۴۰۲   |  19-03-2024
ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی ڕەشەمە، ماردین گاگەشی، تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، پاش دەستبەسەرکران و ڕاگرتنی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر و هەروەها لێوەرگرتنی بەڵێنی نووسراوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد بووە.
شایانی باسە کە ماردین گاگەشی لە کاتی گەڕانەوەی لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لەو شارە، لە شەقامێکی پیرانشار و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو.