فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی مێهرداد قادرمەرزی، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە و گوشار بۆ سەر بنەماڵەکەی
چوارشەممە ۱۴-۱۰-۱۴۰۱   |  04-01-2023

هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری قوروە، وێڕای دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی ئەو شارە بە ناوی مێهرداد قادرمەرزی، بە مەبەستی گوشار هێنان بۆ سەر بنەماڵەکەی، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێل و سەرجەم کەرەستە و کەلوپەلە تاکەکەسییەکانی بنەماڵەی ناوبراودا گرتووە.
مێهرداد قادرمەرزی، ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە شاری قوروە دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزەکانی ئیتلاعات دەستیان بەسەر دوو لاپتۆپ و مۆبایلی ئەو هاووڵاتییە و هەروەها مۆبایلی کەژوان و مەسعوود قادرمەرزی، برا و باوکی ناوبراو و ئۆتۆمبێلی ئەو بنەماڵەیەدا گرتووە.لەوەڵامی بەدواداچوونەکانی مەسعوود قادرمەرزی، داوایان لە باوکی مێهرداد کردووە کە لە بەرامبەر وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێل و کەرەستە و کەلوپەلە تاکەکەسییەکانی ئەو بنەماڵەیەدا، کەژوان قادرمەرزی کە کوڕێکی تری ئەو بنەماڵەیە، ڕادەستی ئیتلاعات بکەن.