دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر لاوانی ناڕازی لە زیندانەکانی ڕژیم
هەینی ۲۶-۱۲-۱۴۰۱   |  17-03-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کارناسێکی کاروباری ئێران لە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە: هێزەکانی کوماری ئیسلامی جگە لە ڕفاندن و سەرکوتی دڕندانەی هاووڵاتیانی خۆی، هەروەها مەحکووم کردنیان بە سزاکانی وەک ئێعدام، لێدانی شەلاق، بەکارهێنانی شۆکی ئیلکتریکی و هیتد، لە زیندانەکان دەستدرێژی سێکسیان کردووتە سەر منداڵان کە هەندێکیان تەمەنیان ١٢ ساڵ بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم کارناسەی مافی مرۆڤی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، هێزەکانی سپای پاسداران، هێزەکانی بەسیج، هێزەکانی پولیسی ئینتزامی و ئەمنییەت، لەم شێوازانە بە مەبەستی تەنبێ کردن و سووکایەتی پێکردن و هەروەها دانپێدانانی زۆرە ملێ لە لاوان، کەڵکیان وەرگرتووە. بەوتەی ئەم کارناسە، ئەم لاوانە لە لایەن هێزەکانی جلوبەرگ شەخسییەوە ڕفێندراون.