درانە بەر دەستڕێژی گوللەی چالاکانی ژینگەپارێزیی سەقز لە کاتی کونتڕۆڵکردنی ئاگرەکان لەلایەن سپای پاسدارانەوە
چوارشەممە ۰۳-۰۵-۱۴۰۳   |  24-07-2024
بەپێی ڤیدیۆیەک کە بڵاوکراوەتەوە، نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژ، هێزەکانی سپای پاسداران جێگیر لە بنکەی گوندی “شیپانەجۆ” سەر بە شاری سەقز، چیاکانی دەوروبەری ئەو گوندەیان (چیای بەختیار) بە چەکی دۆشکا و لەحاڵێکدا کە چالاکانی ژینگەپارێزی و ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “ژیانی سەوزی سەقز” خەریکی کونتڕۆڵکردنی ئاگرەکان بوون داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چیایە کاتژمێر ٩ی بەیانیی هەمان ڕۆژ لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداڕان ئاگری گرتبوو.