فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامی لە شەڕی سوودان
پێنجشەممە ۰۵-۱۱-۱۴۰۲   |  25-01-2024

هەواڵدێری بلۆمبێرگ، لە زاری بەرپرسانی باڵای ڕۆژاواییەوە ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی پەهبادی شەڕکری موهاجر_٦ ی ڕادەستی ئەرتەشی سوودان کردووە و شەڕی نێوخۆیی لەم وڵاتەی پەرە پێداوە.
شەڕی سوودان، لە نێوان هێزە نیابەتییە جیاوازەکان و بە مەبەستی دەسپێڕاگەیشتن بە دەریای سوور ڕووی داوە و میلیۆنان کەسی ئاوارە کردووە و ناسەقامگیری لە ناوچەکەی زیاتر پەرە پێ داوە.
دەستیووەردانی کۆماری ئیسلامی نیشانەی گرینگی هێڵی کەناراوەکانی سوودان بە درێژایی ٤٠٠ مایل لە دەریای سوور نیشان دەدات کە هاوکات وڵاتگەلێکی وەک چین، ڕووسیە و تورکیەش هەوڵی دەسپێڕاگەیشتن بەم شوێنە دەدەن.
بلۆمبێرگ ئەم کارەی ڕژیمی بە نوێترین دەستێوەردانی دەرەکی لە وڵاتی ئەفریقادا ناو بردووە و نووسیویەتی: دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامی مەترسیی جیددی خستووتە سەر سوودان و ئەگەری پەرەسەندنی قاتوقڕی لەم وڵاتەی زۆرتر کردووەتەوە.
ئالێن باسوول، بەرپرسی پرۆژەی شاخی ئافریقا بە بلۆمبێرگی وتووە کە پشتیوانیی مادیی کۆماری ئیسلامی لە ئەرتەشی سوودان و ڕادەستکردنی پەهباد لە کۆمەڵگەی دێموکراتیکدا قەبووڵکراوە و دۆزینەوەی هاوپەیمان بۆ سوودان لە درێژایی دەریای سووردا، سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ڕژیمی کۆماری ئیسلامیە و هاوکات هێزە ناوچەیی و ڕۆژاواییەکان تووشی دڵەڕاوکێ دەکات.