دەیەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی کرێکارانی کارگەی “ئێم دی ئێف” تاهیرخانی
دوشەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۲   |  04-03-2024
کرێکارانی کارگەی “ئێم دی ئێف” تاهیرخانی، ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ڕەشەممە، بۆ دەیەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە کۆبوونەوە و نارەزایەتیان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی ئەم ناوەندە، ڕۆژی ڕابردووش لەئاست وەدینەهاتنی مافەکانیان دەستیان دابووە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون کە لەگەڵ کەمتەرخەمی بەرپرسانی ئەم شیرکەتە بەرەوڕوو ببوونەوە. جێگای ئاماژەیە، کرێکارانی ئەم ناوەندە سەنعەتییە لە دووهەمین ڕۆژی ئێعتڕازەکانیان، لەگەڵ داخرانی دەرگاکانی ئەم شیرکەتە بەرەوڕوو بوونەتەوە و بەرپرسانی شیرکەت، ڕێگەیان بە چوونەژوورەوەی ئـەم کرێکارانە نەداوە.