رفاندنی لاوێکی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە به برینداری
هەینی ۲۵-۰۹-۱۴۰۱   |  16-12-2022
لاوێکی خەڵکی شاری سنە، بەهۆی پڕژاندنی ڕەنگی سوور بە سەر پەیکەری ئازادیی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بریندار دەرکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێنداراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەز، لاوێکی خەڵکی شاری سنە کە تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نەبووە، پاش ئەوەیکە ڕەنگی سووری بە سەر پەیکەری ئازادیی ئەو شارەدا پڕژاندبوو، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە تەقەی ڕاستەوخۆ برینداری دەکەن و دەیڕفێنن بۆ شوێنێکی نادیار. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.