وەزیری بەرگری روسیه رایگەیاند، بە تەواوی دەستیان بەسەر شاری ماریۆپۆڵی ئۆکراین دا گرتووە و سوپای ئۆکراین لە شارەکەدا نەماون. رۆژی پێنجشەممە دووی مانگی گوڵان، وەزیری بەرگری روسیه ئاشکرایکرد، بە تەواوی دەستیان بەسەر شاری ماریۆپۆڵی ئۆکراین دا گرتووە و سوپای ئەو وڵاتە لە شارەکە نەماون، ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیهیش ستایشی سەربازەکانی کرد. هاوکات وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی روسیه لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەدا، لە رێگەی مووشەکی ھەستیارەوە ١٢ پێگهی سەربازیی ئۆکراین یان کردووەتە ئامانج و ھێرشەکانی سوپای روسیه بۆ سەر ژێرخانی سەربازیی ئۆکراین بەردەوام دەبێت. باسی لەوەشکرد، ئەنها ئەمڕۆ سوپای روسیه ٧٢ ئامانجی سەربازییان کە دوو عەمباری مووشەک و چەک لە نێویاندا بووە پێکاوە و تا ئەمڕۆ ١٤٠ فڕۆکە، ١٠٦ ھێلیکۆپتەر، ٤٩٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٢٥٤ سیستمی مووشەکیی بەرگریی ئاسمانی، دوو ھەزار و ٣٩٧ تانک و زریپۆش، ٢٦١ مووشهكهاوێژ، ھەزار و ٣٨ هاوهن و تۆپهاوێژ و دوو ھەزار و ٢٤٤ ئۆتۆمبیلی تایبەتی سەربازیی ئۆكراین لەنێوبراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی ٥٧ رۆژە هێرشەکانی روسیه بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە وبەمەبەستی گەیشتن بە رێکەوتن و کۆتایی هێنان بە جەنگ چەندین کۆبونەوە و دانوستان لەنێوان شاندی هەردوو وڵات ئەنجامدراون بەڵام تا ئێستا بێ ئەنجام کۆتایی هاتوون.