فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

رووخاندنی مالی خەلک لە حەسەن ئاوای شاری سنە لە لایەن جیهادی کشاوەرزیەوە
چوارشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۱   |  15-06-2022

رۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان، کاربەدەستانی جەهادی کشاوەرزیی ڕێژیم لە شاری سنە، چوونەتە دەشتەکانی “حەسەن ئاوا” و بە پاساوی جۆراوجۆر چەندین ماڵی خەڵکیان ڕووخاندووە.
جەهادی کشاوەرزی بەبێ هیچ بیانوو و ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەو هەڵمەتەدا نزیک بە ٦٠ ماڵی خەڵکی ڕووخاندووە.هەروەها کۆمەڵێک نەمام و داری شوێنەکەیان لە ڕیشە هەڵکێشاوە و دەریان هێناون.
جەهادی کشاوەرزی بە پاساوی بەڕێوەبردنی تەرح و گەڵاڵەی تایبەت، خەریکە ماڵی خەڵک وێران دەکات.