فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

رووخانی مالی هاووڵاتیەک لە شاری سنە
یەکشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۱   |  11-09-2022

هێزەکانی ڕژیم لە گەڕەکی ”بێعەت”ی شاری “سنە” ڕژاونەتە سەر خانووی هاووڵاتییەک و خانووەکەیان ڕووخاندووه. بەپێی زانیارییەکان ڕژیم بە بیانووی ئەوەیکە ئەو بنەماڵەیە جەوازی دروستکردنی ئەو خانووەیان لە شارەداری وەرنەگرتووە چەندین کەس لە هێزەکانی خۆی لە شاری “کرماشان”ەوە هێناوەتە سەر ئەو بنەماڵەیە و خانووەکەی لێ ڕووخاندوون. ئەو هێزە چەندین کەسیەی ڕژیم بۆ ئەوەی کەس نەیانناسێتەوە دموچاوی خۆیان داپۆشیبوو.
ڕووخاندنی ئەو خانووە لەلایەن ڕژیمەوە لە حاڵێکدا بووە کە ئەو بنەماڵەیە لەوێدا ژیاون.