فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

رووسیە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین بەردەوامە
سێشەممە ۱۲-۱۰-۱۴۰۲   |  02-01-2024

ڕۆژی دووشەممە ١١ بەفرانبار، ڕووسیە بە دڕۆن هێرشی کردە ئۆکراین و زانکۆ و مۆزەخانەیەکی کردە ئامانج کە لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە وەکوو بەشێک لە شوناسی میللی ناویان لێ دەبردرێ.
دڕۆنەکانی ڕووسیە هێرشیان کردووەتە سەر زانکۆی میللی کشتوکاڵی ”ڵڤیڤ” لە ڕۆژاوای ئۆکراین.
هەر لەو ڕۆژەدا پەهبادەکانی ڕووسیە مۆزەخانەیەکیان کردووەتە ئامانج کە تایبەت بە ڕۆمن شوخویچ، یەکێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی ئۆکراین بووە.
هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین لە سەرەتای ساڵی نوێوە دەستی پێکردووەتەوە و لەو پێیوەندییەدا بەرپرسی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین خستنەخوارەوەی ١٠ پەهبادی شاهێد درووستکراوی کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکانی سەر ناوچە جیاوازەکانی ئۆکراینی ڕاگەیاندووە.