تـاقیکاریی کۆنکووری سـاڵی ١٤٠١ی ھەتـاوی، یەکێک لەو تـاقیکارییانە بـوو کە قـسە و بـاسی زۆری لەسەر بـوو
کە گەنـدەڵیی زۆری تێدا کراوە. لە لایەکی دیکەوە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئـاکامی ئەو تـاقیکارییە، دەریدەخـات کە
زۆربەی ئەو کەسـانەی کە پـلەی بـاشیان لەو تـاقیکارییە بەدەسـت ھێناوە، لە تـوێژی دەوڵەمەنـد و دەسـتڕۆیشتووی
کۆمەڵگان.
شــورای ھــاوئــاھەنگیی یەکییەتییەکانی سێنفیی فەرھەنگیان ڕۆژی ھەینی ١٠ی پــووشــپەڕ، لە کانــاڵی تێلگرامی
خۆی سەبــارەت بە کڕین و فــرۆشــتنی پــرسیارەکانی تــاقیکاریی کۆنکووری سەراسەری لە ئێران نــووسیبووی:
“بەپێی ھەواڵەکان ئەمساڵیش گرووپێک وەکوو ساڵنی ڕابردوو پرسیارەکانی تاقیکارییەکانیان فرۆشتووە”.
ئەو شـورایە بـاسی لەوە کردبـوو ”بەپێی دەنـگ و بـاسەکان ئەو پـرسیارانە بە نـرخی ٣٥٠ ھەتـا ٥٠٠ ملیۆن تـمەن
فــرۆشــراون و کڕیاران ٣٠ لەسەدی ئەو بڕە پــارەیان پێش لە تــاقیکارییەکە بە فــرۆشیاران داوە”. ســاڵنە پێش
دەسـتپێکردنی تـاقیکردنەوەکانی کۆنکوور، دەنگۆی بڵوبـوونەوەی پێشوەخـتەی پـرسیارەکانی ئەو تـاقیکردنەوانە
و فرۆشتنیان بووەتە ھۆی نیگەرانیی بنەماڵە و دڵەڕاوکێی زۆربەی بەشداربووان.