فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

زیاتر بوونی ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایروسی کرۆنا
شەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۱   |  07-05-2022

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند ژمارەی ئەوکەسانەی بەهۆی ڤایروسی کرۆناوە گیانیان لەدەست داوە زۆر زیاترە لە ئامارە فەرمییەکان. ئەم ڕێکخراوە رایگەیاند لە ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ نزیکە بە ١٥ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و ئەم ڤایروسە لەسەر سیستەمی تەندروستی لە وڵاتانی جیهاندا کاریگەری زۆری هەبووە.

جێی ئاماژەیە کە ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانی سێ قات زیاترە لەو ئامارە فەرمیانەی کە لەلایەن ولاتانی جۆراوجۆرەوە ڕاگەیندراوە. بەرزترین ڕێژەی گیانبەخت کردووان لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاو ئەمریکا و ئەوروپادا بووە.