“ناسر عەتەباتی” سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی ڕێژیم لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند کە ڕۆژانە زیاتر لە ٤٠ تا ٥٠ کەس حوکمی زیندانیان بۆ دەر دەکرێت و ڕەوانەی زیندانەکانی ئەو پارێزگایه دەکرێن. لە حاڵێکدا دەفەتی زیندانەکان وڵامدەری ئەوە ڕێژەیە لە زیندانییان نییە. لە ئێستادا بەهۆی ئاماری زۆری زیندانییان بارودۆخی زیندانەکان زۆر نالەبارە و لە ئەگەری ئەوەیکە کاربەدەستانی ڕێژیم چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە نەدۆزنەوە لە داهاتوودا زیندانییان تووشی کێشە و مەترسیی گیانی دەبنەوە.لەو نێوانەدا زیندانییانی سیاسی لە هەمووان زیاتر تووشی کێشە دەبن و لەگەڵ زیندانییانی تاوانباری کوشتن و مادە سڕکەرەکان تێکەڵ دەکرێن. بەشێکی دیکەی سیاسەتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئەوەیە کە بە ئەنقەسەت زیندانییان تێکەڵ دەکات تا تووشی کێشە و گرفتیان بکات.