فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سرودی ئەنترناسیۆنال
یەکشەممە ۲۸-۰۹-۱۴۰۰   |  19-12-2021

ئەنترناسیۆنال


هەستن ئەی هۆزی بەش مەینەتان
دیلانی برسیەتی دنیا
لە تەنوورەی بیر و باوەرمان
قڕمژنی ترێشقە راسا
تەنوورەی ئاخرینە؛ هەستن
با هەڵیپیچین دەورەی کۆن
رابین و ژێر و ژوور کەین جیهان
ئێمەی هیچ بین بەگشت، ئەی کویلان

ئاخرین شەڕه شەڕی سەر و ماڵ
با یەکگرتوو بین هەفاڵان
بە ئەنترناسیۆنال رزگار دەبی ئینسان

دەسەڵاتدار ڕزگارمان ناکەن؛
نە شا، نە شێخ، نە ئاسمان
با خۆمان بۆ ڕزگاری رابین
ئەی خێڵی بەرهەمهێنەران
ڕزگاری گشتی بێ و رەها کەین
گیان له بەند و ماڵ له تاڵان
خۆمان ئاگر خۆش کەین و بۆکتین
بە گەرماوگەرمی ئاسنمان

ئاخرین شەڕه شەری سەر و ماڵ
با یەکگرتوو بین هەفاڵان
به ئەنترناسیۆنال ڕزگار دەبێ ئینسان

ئێمەین کرێکاران و وەرزێران
کۆمەڵی مەزنی زەحمەتکێش
هەر بە ئێمه دەبری جیهان؛
تا کەی بۆ تەوەزەلی خوێنرێژ؟
بەڵام ئەمرۆ و سبەی، ئەی هەفاڵان
هەر کە فەوتان قەڵ و داڵان
هەتاوی گەش هەتا هەتایە
تیشک داوێژێ بۆ ئینسان

ئاخرین شەڕه شەڕی سەر و ماڵ
با یەکگرتوو بین هەفاڵان
بە ئەنترناسیۆنال رزگار دەبێ ئینسان