سزای ساڵێک زیندان بۆ سەر هاوڵاتیەکی خەلکی سنە
پێنجشەممە ۱۸-۱۲-۱۴۰۱   |  09-03-2023
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەممە، کاوە بەهرامی، خەڵکی سنە، سزای یەک ساڵ بەندکران لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەکردن لە دژی نیزام” بەسەردا سەپێندرا.
ئەم هاووڵاتییە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری سنە، ڕۆژی دووشەممە ٧ی سەرماوەز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا.
کاوە بەهرامی، دوای دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، لە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی سەرماوەز بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.