فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سزای سێدارەی ٣ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کرماشان و ورمێ و هەمەدان جێبەجێکرا
چوارشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۲   |  19-07-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕ، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی حەبیبوڵڵا ئیلخانی، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی نۆدشە لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوادی کرماشان جێبەجێ کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پێش ئەوەی کە دەستبەسەر بکرێت، مامۆستای قوتابخانە بووە و ١٢ ساڵ لەمەوبەر بە “پاساوی شەرەف” کەسێکی بە ناو “شۆڕش” کوشتووە و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. هاوکات سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکە بە ناوی قاسم سەیدحوسێنی، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی سەیدحوسێنی؛ قاسم سەیدحوسێنی، ١٨ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. لەو ماوەیەدا لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیراوە و حەفتەی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواستراوەتەوە.هەروەها سزای سێدارەی بەندکراوێکی تر بە ناوی سەعید ئەڵماسی و خەڵکی شاری هەرسین کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.