به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای باڵای ڕژیم بڕیاری لەسێدارەدانی “عەباس دریس”، یەکێک لە به‌ندكراوانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خەزەڵوەری ٩٨ی پشتڕاست کردۆته‌وه. “فریشتە تابانیان” پارێزەری “عه‌باس دریس” لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئەم هەواڵەی پشتڕاست کرده‌وه و نووسی: حوكمی لەسێدارەدانی “عەباس دریس” لە لقی ٣٩ی دادگای باڵای وڵات بە تۆمەتی شەڕ و به‌بێ گوێدان به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانمان به‌رانبه‌ر به‌و حوكمه، پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: تەنانەت ئەم حوکمه بە من ڕانەگەیەندراوە و له ڕێگەی ڕاگه‌یاندنی لقی یەكی دادگای ئینقلابی ماهشەرهوه زانیومه. شایانی باسه كه “عه‌باس دریس” كرێكاری زه‌حمه‌تكێشی خه‌ڵكی ماهشههر ڕۆژی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.