سزای ١٥ساڵ زیندان بەسەر هەڵسووراوێکی شاری مەهاباد لە تاران
چوارشەممە ۰۹-۰۹-۱۴۰۱   |  30-11-2022
ڕۆژین یووسف زادە، تەمەن ٢۶ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد کە ڕۆژی شەممە، ٢۶ی خەرمانان، لە شاری تاران و لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری تاران، سزای ١۵ ساڵ بەندکردنی تەعزیریی بەسەردا سەپاوە.
شایانی باسە کە ڕۆژین یووسف زادە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا تا ئێستا لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژین یووسف زادە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری تاران و لە کاتێکدا پلاکارتێک بە دەستییەوە بووە، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا لە بەندیخانەی قەرچەک وەرامینی ئەو شارە بەند کراوە.