سزای ٢ ساڵ بەندکران بۆ سەر هەڵسووراوێکی کرێکاری
چوارشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۱   |  27-07-2022
ڕێبوار عەبدوڵڵایی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە کە زستانی ساڵی پار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای شاری سنەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار سزای ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا کە ئەم سزایە ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، بە فەرمی پێی ڕاگەیاندرا.
جێگای ئاماژەیە کە ڕێبوار عەبدوڵڵایی ئەندامی پێشووی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێکهێنانی تەشەکولی کرێکاری بووە و ساڵی ١٣٩٣ دەستبەسەر و لەلایەن دادگای شاری سنەوە سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.