سزای ٥سال زیندان بەسەر هاولاتیەکی ٦١ ساڵە
سێشەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۱   |  31-05-2022
“نەرمین ئەحمەد ئابادی”، کە تەمەنی ٦١ ساڵە و ئیستا لە زیندانی ورمێ دەستبەسەرە، لە رۆژانی رابردوودا، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان، سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
شیاوی باسە کە نەرمین ئەحمەد ئابادی سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم ناوەندە ئەمنییەی ڕژیم لە شاری ورمێ گوازرایەوە.