سزای ٨مانگ زیندان بۆ سەر هەڵسووڕاوێکی كرێكاری شاری بانه
چوارشەممە ۰۷-۱۰-۱۴۰۱   |  28-12-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پەروین عەبدوڵڵاپەنا، ئەندامی بەڕێوەبەریی بەشی دابینکردنی پێداویستیی کرێکارانی بیناسازی و بەشی فرۆشیارانی قاڵیی دەستچن لە شاری بانە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز کە بنکەکەی لە شاری بانەیە، سەرجەم سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
ئەم هەڵسووڕاوە کرێکاریەی خەڵکی شاری بانە، ڕۆژی سێشەممە، ۶ی بانەمەڕ هاوکات لەگەڵ ٧ هەڵسووراوی دیکەی شاری بانە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کران.
شایانی باسە کە پەروین عەبدوڵڵاپەنا لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.