سنووری بانە؛ کۆڵبەرێک بریندار بوو و دوو کۆڵبەریش دەستبەسەرکران
سێشەممە ۲۴-۰۵-۱۴۰۲   |  15-08-2023
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی گەلاوێژ، تاهیر ئیسماعیلتوانا، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوو. هاوکات دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی شێرزاد ئیسماعیلتوانا و هادی پاشا خەڵکی ناوچەی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشت، لە سنووری “هەنگەژاڵ” دەستبەسەر کراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ کۆڵبەرە هاوکات لەگەڵ کوژرانی ئەرسەلان ڕەسووڵی بریندار و دەستبەسەرکراون. ئەرسەلان ڕەسووڵی، کاتژمێر ٧ی بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، لە مەودایەکی نزیکەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەی لێکرا و گوللە بەر سینگی کەوت و بەم هۆیەشەوە بەداخەوە گیانی لەدەست دا.