سنە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی لاوێکی دەستبەسەرکراو
سێشەممە ۰۹-۱۲-۱۴۰۱   |  28-02-2023
ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی ڕەشەمە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئارام ئازاد، لە کاتێکدا ماوەی نزیک بە ٤٠ ڕۆژە ڕفێندراوە و لە ناوەندی هەواڵگریی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە ڕاگیراوە، بە مەبەستی ئەوەی کە پێی ئەوترێت “سیناریۆسازیی تاوان”، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و پاشان بۆ شوێنەکەی خۆی گەڕێندراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی چل ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە، بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاری بەردەوامی ئەو ناوەندە دایە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئارام ئازاد لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە سەرجەم مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.