فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو هەڵسووراوی مه‌ده‌نی له‌ بێهبه‌هان و ڕه‌شت
سێشەممە ۱۴-۰۹-۱۴۰۲   |  05-12-2023

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “زه‌ینه‌ب خۆنیاب پور” هاووڵاتی خه‌ڵكی بێهبه‌هان و “مه‌نووچێهر فه‌لاح” خه‌ڵكی ڕه‌شت له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “زه‌ینه‌ب خۆنیاب پور” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ماهشه‌هره‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به‌ سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌. هه‌روه‌ها “مه‌نووچێهر فه‌لاح” هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕه‌شت، پاش پێنج مانگ بیلاته‌كلیفی له‌ زیندانی لاكانی ڕەشت، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه.