فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سه‌پاندنی چه‌ندین سزای نایاسایی به‌سه‌ر هەڵسووڕاوێکی مافی ژنان
سێشەممە ۱۷-۰۵-۱۴۰۲   |  08-08-2023

ئه‌بووزه‌ر زه‌مان برا و پارێزه‌ری “زه‌ینه‌ب زه‌مان” هەڵسووراوی بواری مافی ژنان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند؛ كه‌ خۆشكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ چه‌ند جۆر سزای نایاسایی مه‌حكووم كراوه‌. زه‌ینه‌ب زەمان لە كۆتاییه‌كانی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری، پێنج ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵات، قه‌ده‌غه‌ی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ و ئه‌ندامه‌تی له‌ هه‌ر حیزبێك، قه‌ده‌غه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ مۆبایلی پێشكه‌وتوو، قه‌ده‌غه‌ی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ دۆستانی مه‌حكووم كراوه‌.