سورەیا قەیتەرانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە پیرانشار ڕفێندرا
سێشەممە ۰۶-۰۴-۱۴۰۲   |  27-06-2023
ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕ، نزیک بە ٢٠ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سورەیا قەیتەرانی لە گوندی “کانی مەلا» و ناوبراویان ڕفاندووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم لە ڕفاندنی سورەیا قەیتەرانیدا توندوتیژیان بەکار هێناوە و هاوکات ماڵی ناوبراویشیان پشکنیوە.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە سەدرەدین قەیتەرانی برای سورەیا، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ئەم ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەرکراوە.