سوعدا خەدیرزادە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
سێشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۱   |  10-05-2022
سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی دوو گیان کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ دەسبەسەرە، شەوی شەممە ١٧ی گولان هاوکات لەگەڵ یازدەیەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی لە سەر داوای بەرپرسانی زیندانی ورمێ و دوای ئەوەی کە بەڵێنییان دا داواکارییەکانی جێبەجێ دەکەن، کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێناوە.
داخوازی رەوای ئەم زیندانیە سیاسیە روون کردنەوەی چارەنووسی لە زیندان و ڕەوانە کردنی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ بوە تا لەژێر چاودێرییی پزیشکدا بێت. بەڵام بەپێچەوانەی بەڵێنەکانی پێشوویان پێیان ڕاگەیاندووە کە ڕەوانەی نەخۆشخانە ناکرێت و تیمێکی پزیشکی داد بە مەبەستی ئەنجامی سنۆگرافی و پشکنینی پزیشکی دێنە بەندیخانە.